نیكۆڵاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا دواى ئه‌وه‌ى ده‌یان هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ناره‌زایى خۆیان بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى مادۆرۆ ده‌ڕبریووه و جه‌نراڵیكى گه‌وره چووه پاڵ ئۆپۆزیسۆن مادۆرۆ پێشنیارى كرد ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌نجامبدرێت.
نیكۆڵاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى پارته‌كه‌ى له كاره‌كاسى پایته‌ختى وڵاته‌كه‌ى به‌بۆنه‌ى 20 هه‌مین ساڵیادى شۆرشى بۆلیڤار به سه‌ركردایه‌تى هوگۆ شافێز له 2ى شوباتى ساڵى 1999، گوتاریكى پێشكه‌ش كرد له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى نوێ نیشتمانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌نجام ده‌درێت كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
جه‌نرال فرانشیسكو یانیز له هێزى ئاسمانى، یه‌كه‌م كه‌س بوو كه چووه پاڵى جۆان گوایدۆ كه وه‌ك سه‌رۆكى ڤونزوێلا بۆ لادانى مادۆرۆ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى وڵات ناساند و له 23ى كانوونى دووه‌م ئه‌مریكا و وڵاتانى دیكه به خێرایى گوایدۆیان وه‌ك سه‌رۆكى وڵاتى ڤه‌نزوێلا ناساندووه و پشتگریان كردووه.
گرووپێكى سه‌ربازیى سه‌ر به یه‌كێتى پارێزگارى نیشتیمانى پێش چه‌ند رۆژێك له كاراكاسى پایته‌ختى ڤه‌زوێلا له رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامێكى ڤیدیۆییه‌وه داوایان له هاووڵاتیى كرد كه راپه‌ڕن.
جێى ئاماژه‌یه له 15ى كانوونى دووه‌مى 2019، بارودۆخى وڵاتى ڤه‌نزوێلا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تێكچوو و به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌و وڵاته له قه‌یرانى داراییدایه و ئۆپۆزیسۆنیش دۆخى خراپى داراى خسته ئه‌ستۆى مادۆرۆ و هاووڵاتییان له شارى كاراركاس پایته‌خت و زۆربه‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى ڤه‌نزوێلا خۆپیشاندانیان كردووه و دواى یه‌ك رۆژ له خۆپیشاندانى هاووڵاتییان خۆان گوایدۆ سه‌رۆكى په‌له‌مانى ڤه‌نزوێلا خۆى به سه‌رۆكى وڵات ناساند.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.