Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:32

وه‌زیری وزه‌ی پێشووی ئه‌مریکا: به‌ڵگه‌ی هاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه‌ که‌ ئێران پابه‌نده‌ به‌ رێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌

مه‌به‌ستی مۆنیز له‌ به‌ڵگه‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ راپۆرته‌ به‌رده‌وامه‌ تێروته‌سه‌له‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ده‌رباره‌ی ئێران
کوردستان TV
100%

ئێرنست مۆنیز وه‌زیری وزه‌ی پێشووی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندیی حكومه‌تی ئێران به‌ چوارچێوه‌كانی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان وتیی به‌ڵگه‌ی هاشاهه‌ڵنه‌گرمان هه‌یه‌ كه‌ تاران پابه‌نده‌ به‌م رێككه‌وتنه‌ و به‌گوێره‌ی به‌ند و بڕگه‌كان جوڵاوه‌ته‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت به‌مدواییه‌ش راپۆرتێك له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران كه‌ ئاشكرای ده‌كات ئێران تا ئێستا هیچ كرده‌یه‌كی له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌.

مۆنیز كه‌ له‌ پڕۆسه‌ی دانووستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێراندا به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ئاماده‌بووه‌، مه‌به‌ستی له‌ به‌ڵگه‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ راپۆرته‌ به‌رده‌وامه‌ تێروته‌سه‌له‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیی كه‌ ده‌رباره‌ی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

جیا له‌مه‌ فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌مدواییه‌ وتوویه‌تیی به‌گوێره‌ی 13 راپۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی، ئێران له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌دا جوڵاوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها راپۆرته‌كانی جینا هێسپێڵ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا و ده‌ن كۆتیز سه‌رۆكی گشتی سیسته‌می هه‌واڵگریی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ خستوویانه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان تا ئێستا تاران له‌ چواره‌چێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ لاینه‌داوه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ یۆرۆ نیوز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.