رۆژی 24/1/2019 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چەند ناوچەیەکی گەلی رەشاڤەی سنوری ناحیەی دێرەلوكی بۆردومان کرد.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان : تۆپ بارانی سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە بیانووی بوونی هێزی نەیاری ئەم دوو وڵاتە لەو ناوچانە هەبووە و لە ئەنجامدا خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانە بوونەتە قوربانی و ناچاربوون ماڵ و حاڵی و مەڕ و ماڵاتی خۆیان جێهێشتووە و ناتوانن بگەڕێنەوە.
هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە روون و ئاشکرا بووە کە رێگا نادرێت خاکی هەرێمی کوردستان بۆ دەستدرێژی و هێرش کردنە سەر هیچ وڵاتێک و هەڕەشە کردنی بە تێکدانی ئاسایشی ئەو وڵاتانە و بە باشی دەزانێت کە ئەو وڵاتانە و لایەنە نەیارەکانی گشت کێشەکانی خۆیان بە رێگای گفتوگۆ و دیالۆگ ئەنجام بدەن و نابێ چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ببنە قوربانیی.
سەبارەت بە خۆپیشاندانی دانیشتوانی ناوچەکە و هەڵکوتانە سەر بارەگای هێزەکانی تورکیا لەو ناوچەیە، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە خۆپیشاندان هەیە کە بە یاسای (رێکخستنی خۆپیشاندان) ژمارە (١١)ی ساڵى(2010) ناسراوە، کە خۆپیشاندانەکان رێک دەخات و شێواز و کات و ئامانجى خۆپیشاندان بە وردى دیارى دەکات. بەپێى ئەم یاسایە خۆپیشاندان مافێکى یاسایى و دەستوورییە لەلایەن هاووڵاتیانەوە پیادە بکرێت، دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتیش ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندانەکان ئەنجام دەدەن، تەنانەت زۆر جار مافی دامودەزگا و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانیش پێشێلکراوە، بۆیە هەر خۆپیشاندانێک لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدرێت پێویستە مۆڵەت وەربگیرێت بۆ ئەنجامدانی، بەڵام ئەوەی لەو ناوچەیە روویدا پێچەوانەی یاساکە بووە، چونکە مۆڵەتی یاساییان نەبوو، سەبارەت بەم رووداوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناوچەکەی راسپاردووە بۆ ئەوەی بە وردی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن.
سهبارهت به رۆڵی دهزگاكانی راگهیاندن له رووماڵ كردنی خۆپیشاندانهكان و كاردانهوهی دهزگا ئهمنییهكان بهرامبهریان د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: ههروهك چۆن له ههرێمی كوردستان یاسایهك ههیه بۆ (رێکخستنی خۆپیشاندان)، به ههمان شێوه میدیاكانیش مافی رووماڵ كردنی خۆپیشاندان و رێپیوانی خهڵكی ههیه، بهڵام له ههمان كاتدا پێویسته دهزگا میدیاكانیش به پێچهوانهی یاسا كار پێكراوهكانی ههرێمی كوردستان رهفتار نهكهن و رووماڵ كردنهكهیان بۆ رووداوهكان بۆ گهیاندنی راستییهكان بێت و داواكاری رهوای هاووڵاتیان بێت به حكومهتی ههرێمی كوردستان نهك كاریگهریی نهرێنیی ههبێت و ببێته هۆی نانهوهی ئاژاوه.
دیندار زێباری لە بارەی قوربانیانی ئەم بۆردومانە بەردەوامەی فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا ووتی: زیاتر لە 20 ساڵە توركیا بە بەبیانوی بوونی بارەگاكانی پەكەكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و سنوری پارێزگای دهۆك بۆردومان و تۆپباران دەكات و بەهۆیەشەوە نزیكەی 360 گوندی پارێزگای دهۆك چۆڵكراون، جگە لە زیانی ماددی، هەروەها لە سنووری ناوچەی سیدەکان بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانی نێوان پەكەكە وڵاتی توركیا نەتوانراوە زیاتر لە (100) گوندی ناحیەی سیدەكان ئاوەدان بكرێنەوە لەبەر ترسی پێكدان لە نێوان ئەم دوولایەنە، بۆیە دانیشتوانی ئەم گوندانە بەناچاری روویان كردۆتە (سەنتەری ناحیەی سیدەكان، ناحیەی رزگاری، ناحیەی كەسنەزان، قەزای سۆران) زۆرجار خەڵک ویستویەتی بگەڕێتەوە سەر گوندەكانیان، بەڵام پەكەكە رێگری كردوە لێیان.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم وتی: مایەی نیگەرانیی ئێمەیە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دەرەنجامی ئەو بۆردومان و تۆپ بارانە تەنیا هاووڵاتیانی سڤیل دەبنە قوربانی بۆ نموونە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی کۆچەری ناوچە سنوورییەکان ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ئیش و کاری خۆیان، چونکە ئەگەر رووبەڕووی تۆپ بارانیش نەبنەوە رەنگە لە ئەنجامی پێکدادانی سەربازی ببنە قوربانی، ئەمەش بارگرانییەکی زۆر لەسەر هەرێمی کوردستان درووست دەکات، تەنانەت دانیشتوانی ناوچەیەکی وەک شنگالیش دوو دڵن لە گەڕانەوە بۆ سەر زێدی خۆیان ئەمەش بە هۆی ئەوەی کە شنگالیش رووبەڕووی ئەو بۆردومانە بۆتەوە و لە ئێستاشدا هەرەشەکانی سەر ئەم شارۆچکەیە ماون بە هۆی بوونی هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەوانەی هاوسۆزن لەگەڵیان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.