ده‌مێكه له دنیای ته‌كنه‌لۆژیادا داهێنانی مه‌زن و پڕ بایه‌خ ئه‌نجام دراوه به شێوه‌یه‌ك هه‌موو مرۆڤایه‌تی سوودی لێ بینیوه كه یه‌كێك له‌وانه‌ش (سندووقی ڕه‌ش) ه كه له بواری فڕۆكه‌وانی به‌كار دێت، بۆیه ده‌بینین هه‌ر كاتێك فرۆكه‌یه‌ك تووشی ڕووداوێكی نه‌خوازراو بێت ئه‌وا یه‌كسه‌ر به دوای سندووقی ڕه‌شدا ده‌گه‌ڕێن تا ڕاستی ڕووداو‌و كاره‌ساته‌كه‌یان بۆ ڕوون بێته‌وه، چونكه ئه‌م سندوقه هه‌موو قسه‌كان و رووداوه‌كان تۆمار ده‌كات ، بۆیه هه‌موو كه‌سێك پێی خۆشه بزانێ ئه‌و سندووقه ڕه‌شه چییه‌و ناوه‌كه‌ی له چیه‌وه هاتووه‌و چ سوودێكی هه‌یه ؟
ئه‌و سندووقه له بنچینه‌دا ڕه‌نگه‌كه‌ی ڕه‌ش نیه، به‌ڵكو ڕه‌نگه‌كه‌ی پرتهقاڵیهو هۆكاری ئه‌و ناو لێنانهشی به ته‌واوی ڕوون نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ك مێژووییه‌ك هێمای بۆ كراوه له ساڵی (1953) شاره‌زایانی فڕۆكه‌وانی و كۆمپانیای (كومیت) له ئوسترالیا ئه‌وه‌یان دۆزیه‌وه‌و ئیدی له‌و ساوه تا ئێستاش ناوی سندووقی ڕه‌ش له‌سه‌ر زارانهو شاره‌زایانی بواره‌كه سوودیان لێ بینیوه، له‌وانه‌ش هه‌موو به‌هۆی كاره‌ساتی مه‌رگه‌سات ئه‌و ناوه‌ی لێنرابێت.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.