به ڕێگه‌یه‌كی سروشتی ئاسان و به تێچووێكی زۆر كه‌م ده‌توانیت گورچیله‌كانت پاك بكهتهوه به به‌كارهێنانی گیراوه‌یه‌ك له ئاوی كه‌ره‌وز.
چه‌پكێك(ده‌سكێك) كه‌ره‌وز به جوانی بشۆره‌وه و وردی بكه، پاشان بیكه‌ره ناو مه‌نجه‌ڵێكه‌وه و ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ی تێبكه و بیكه‌ره سه‌ر ئاگر و بۆ ماوه‌ی 10 خولهك با له‌سه‌ر ئاگره‌كه بمێنێته‌وه، دواتر وازی لێبێنه تا سارد ده‌بێته‌وه و پاشان بیپاڵێوه و بیكه ناو ده‌فرێكی پاكه‌وه و سه‌ری داخه و بیخه ناو به‌فرگره‌وه.
ئه‌و گیراوه‌یه‌ی كه ئاماده‌ی ده‌كه‌یت هه‌موو ڕۆژێك كوپێكی لێ بخۆره‌وه و گرفته‌كانی گورچیله‌ت به خواردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكه.
به خواردنه‌وه‌ی كوپێك له‌و گیراوه‌یه‌ش هه‌ست به پشووێكی ئاسوده ده‌كه‌یت چونكه كه‌ره‌وز به كاریگه‌رییه به‌هێزه‌كه‌ی له پاككردنه‌وه‌ی گورچیله‌كان ناسراوه و به باشترین چاره‌سه‌ری سروشتی داده‌نرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی گورچیله.
سه‌رچاوه/ زانیاری ته‌ندروستی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.