نه‌زمی حه‌زوری، كۆنسولی گشتی فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نگیرییه‌كی ته‌واوی بۆ پرسی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه، هه‌ر له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و خوا لێخۆش‌بوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو حزبه‌كانی كوردستانی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین و مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینن كه پایته‌خته‌كه‌ی قودس بێت، ئه‌وه‌شی لێی دڵنیام تێڕوانینیانه بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی لایه‌نگیریی بۆ قودس هه‌بێت نا‌توانیین بۆچوونی وه‌ربگرین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: شانازی به په‌یوه‌ندیی مێژوویی فه‌ڵه‌ستینی-كوردستانی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو ئه‌وا له پێشماندا سه‌ركرده سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی ده‌بینین كه كورده و مێژوویه‌كی كوردی له‌سه‌ر شوراكانی قودس تۆماركرد و رێگه‌ی خاكی قودسی به‌خوێنی شه‌هیدان خۆشكرد. له رێگه‌ی هاوسه‌رگیری و بازرگانی و مانه‌وه‌وه، چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی كورد له فه‌ڵه‌ستین هه‌ن و ماون و ریشه‌یان هه‌یه و ریشه‌ی به‌شێك له خێزانه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كوردیین، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان هه‌ردوولا له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا و یاسر عه‌ره‌فات درێژه‌ی كێشا تا گه‌یشته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و خوالێخۆشبوو مام جه‌لال تاڵه‌بانی و هاوبه‌شیی هه‌ردوولامان زۆر بوو و هه‌روه‌ها یاسر عه‌ره‌فات و حه‌كیمی شۆڕشی فه‌ڵه‌ستین و سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس ئه‌مانه له‌و سهركردایهتییانهن كه په‌یوه‌ندیی كورد و فه‌ڵه‌ستینییان باشتركرد، هه‌روه‌ها زۆرێك له رۆڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی كوردی له سه‌ربازگه‌كانی شۆڕشی فه‌ڵه‌ستین له سووریا و له لوبنان مه‌شقییان كردووه و شۆڕشی فه‌ڵه‌ستین پاڵپشتیی كوردی كردووه، ئێمه‌ش پاڵپشتیی خۆمان بۆ ده‌ربڕیون و سه‌ركرده‌ی كورد محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پێی گوتم كه شانازی ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌م چه‌ك وه‌ریانگرتووه له رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین بووه، مێژوو شاهێده كه زۆر كورد له رێزه‌كانی شۆڕشی فه‌ڵه‌ستین شه‌هیدبوون و به‌شێكشیان شاهێدی ئه‌و قۆناغه‌ن و له ژیاندا ماون.
هه‌روه‌ها فه‌ڵه‌ستین به‌شێك له ویژدانی رۆشنبیر و هونه‌رمه‌نده‌كانی كورد پێكده‌هێنێت و ئیبراهیم تۆقان و فه‌دوا تۆقان و سه‌میح قاسم و غه‌سان كهنهفانی، مه‌حمود ده‌رویش له ویژدانی كورد ئاماده‌بوون و پاڵپشتیی پرسی فه‌ڵه‌ستین بوون و رووبه‌ڕێكی فراوانی له یادگه‌ی كورددا هه‌یه، مه‌حمود ده‌رویش كه له‌م رۆژانه‌ی داهاتوو نزیك ده‌بینه‌وه له ساڵیادی له‌دایكبوونی شیعری كوردستانی له 1965 نووسی ئه‌و كاته گه‌نجێك بوو كه كوردستانی هه‌ر نه‌بینی بوو، به‌ڵام هۆشیاریی هه‌بوو له‌وه‌ی كورد گه‌لێكن سته‌میان لێ ده‌كرێت و ده‌كوژرێن و ده‌ناڵێنن، به‌ڵام عه‌ره‌ب بوونی رێگریی لێ نه‌كرد له‌وه‌ی شیعر بۆ كورد و كوردستان بنووسێت، ئێمه ئومێد ده‌كه‌ین كه كۆڕبه‌ندێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیرمه‌ند و راگه‌یاندنكاران و رۆشنبیرانی كورد و فه‌ڵه‌ستین بزانن په‌یوه‌ندییه‌كان چه‌نده تۆكمه و دوور و درێژن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.