به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره به‌رزه‌ی سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه چه‌ندین فه‌رمانی گرتنیان له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس هه‌بووه .
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی زانیاری‌یان هه‌بوو له‌چوونی چوار تۆمه‌تبار به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان ئاگاداركرانهوهو دوای به‌دواچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری توانرا تۆمه‌تباران له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره‌به‌رزه‌ی سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان به‌هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیربكرێن .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباران له‌هه‌ریه‌ك له‌بنكه‌كانی (سیته‌ك ، تاسڵوجه ،حه‌سار و بنكه‌ی سه‌رچنار ) و چه‌ند بكهیهكی تر ، به‌پێی مادده‌كانی( 453،456،457 ، 21ی چه‌ك ) داواكراو بوون و هه‌ریه‌كه‌یان كاریان فێڵكردن بووه له هاوڵاتیان به‌جۆرێك شت‌و مه‌كیان كڕیوه‌و پاره‌یان نه‌داوه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری سه‌نی .
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر تۆمه‌تباران ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستیپێكردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.