Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:53

به‌هۆی بارینی به‌فرێکی زۆر ڕێگاکانی هاتووچۆ له‌ وڵاتی ئیتالیا په‌کیان که‌وت

ژماره‌یه‌ك شوفێر له‌ڕێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران
paekare bafr
کوردستان TV
100%


به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما رێگاكانی هاتوچۆ له‌ وڵاتی ئیتالیا په‌كیان كه‌وت.

 دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی به‌رفربارین و سه‌ماو سۆڵه‌ جیهانی گرته‌وه‌ له‌ وڵاتی ئیتاڵیاش به‌فرێكی زۆر باریوه‌ و به‌هۆیوه‌ پله‌كانی گه‌رما نزم بوونه‌وته‌وه‌ بۆ پله‌ی به‌ستن و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ چه‌ندین رێگای خێرا و سه‌ره‌كی په‌كیان بكه‌وێت و هاتوچۆكۆدن تیایدا بوه‌ستێت 

 هه‌روه‌ها به‌ سه‌دان بارهه‌لگر كه‌ له‌ ڕێگابوون بۆ وڵاتی نه‌مسا به‌هۆی به‌فره‌وه‌ له‌و ڕێگا خێرا په‌كیان كه‌وتووه‌ . 


شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌ هه‌ر به‌هۆی گیربوونی ئه‌و شوفێرانه‌ له‌وناو ئه‌و به‌فره‌وه ژماره‌یه‌ك شوفێر له‌ڕێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری فریاكه‌وتنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.