شه‌وى رابردوو ، له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی شه‌ش وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه دووچاری دۆڕانێكی سه‌خت هات و به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ به یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی میوانداری دۆڕا
له گێمی یه‌كه‌مدا، بایرن میونشن به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان لیۆن گۆریتسكا له خوله‌كی چلویه‌ك به لێدانی سه‌ر تۆماری كرد، له گێمی دووه‌میشدا، یاریزانانی لیڤه‌ركوزن به سێ گۆڵ وه‌ڵامی ئه‌م گۆڵه‌ی میوانه‌كه‌یان دایه‌وه، له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، یاریزانی جامایكی لیۆن بایلی گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد، پاشان یاریزان كیڤن ڤۆلاند گۆڵی دووه‌می لیڤه‌ركوزنی له خوله‌كی شه‌ستوسێ به‌ده‌ستهێنا، دواتر هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی لوكاس ئالاریۆ گۆڵی سێیه‌می لیڤه‌ركوزنی له خوله‌كی هه‌شتاوحه‌وت تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایه‌رلیڤه‌ركوزن له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند له چل‌ودوو خاڵ وه‌ستا -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.