یانه‌ی تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی بیستوپێنجه‌می خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی میوانی برده‌وه
به درێژایی كاتی یاری، یاریزانانی سپێرز فشارێكی توندیان خستبووه سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی مارتین دۆبراڤكای گۆڵپارێزی نیوكاسل، تا له خوله‌كی ههشتاوسێدا، هیونگ مین سۆنی كۆری و هێرشبه‌ری تۆتنهام تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له یاریه‌كه‌دا تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش تۆتنهام به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده په‌نجاوحه‌وت خاڵ، نیوكاسل یونایتدیش به بیستوچوار خاڵ له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.