Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 06:54

کەناڵى TRE.TV فەرەنسى و ئەڵمانى قاره‌مانیه‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌خه‌نه‌ نێو فیلمێکى دێکۆمینتارى جیهانى

لەسەر یاساكانى جەنگى نێودەوڵەتى وچۆنیەتى جێگریكردن لەنێو ریزەكانى سوپاى جیهاندا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ 3-2-2019 لە دیوانى وەزارەت فەریق جەمال محمد سەرۆكى ئەركان پێشوازی کرد لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کەپێکھاتبوون لە نوح لیلیان فاین سەرۆکی خاچی سوور و چیا مقداد جێگر و شاندێکی یاوەری.


 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، فەریق جەمال محمد سوپاسى خاچی سوورى نێودەوڵەتی كرد بۆ ئەو هاوكارى و پاڵپشتیە بەردەوامانەى ئەوان  بۆ هێزەكانى پێشمەرگە و رۆڵ و هاریكارى ئەوانى بەرز نرخاند لە قۆناغە جیاجیاكانى بارودۆخى كوردستان.

راشیده‌گه‌یه‌نن ،  شاندی میوان مەبەستى سەردانەكەیان ڕوونكردەوەو ڕایانگەیاند: خاچی سووری نێودەوڵەتی بە هاوكارى كەناڵى (TRE.TV) فەرەنسى و ئەڵمانى مەبەستیانە فیلمێكى دێكۆمینتارى دروست بكەن لەسەر یاساكانى جەنگى نێودەوڵەتى وچۆنیەتى جێگریكردن و چەسپاندنى ئەو یاسایانە لەنێو ریزەكانى سوپاى جیهاندا، بۆیە ئەوان دەیانەوێت هێزى پێشمەرگەش بەشێك بێت لەنێو ئەو فیلمە دێكۆمێنتاریەدا.

 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  فەریق جمال محمد هەموو ئامادەییەكى دەربڕى بۆ هاوكاری وهەر پێویستیەك  بۆئەو تیمە و دەست خۆشى لێكردن و هەوڵ و ماندبوونى ئەوانى بەرز نرخاند.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.