بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە تایبەتە بە گشتاندنی دارایی ژمارە 1ی ساڵی 2019، وینەیەكی دەست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كەوتووە ڕایده‌گه‌ێنێت : بە مەبەستی كارئاسانی و راپەڕاندنی نوسراوەكان و كەمكردنەوەی رۆتین و بەدواداچوونی فەرمانبەران (مراجع) بۆ وەزارەتی دارایی دەبێت هەر وەزارەتێك چەند نوێنەرێكی تایبەتی هەبێت بۆ بەدواداچوونی نوسراوەكانیان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دەبێت وەزارەتەكان لەم بوارانە نوێنەریان هەبێت، نوێنەری كارگێڕی بۆ كاروباری كارگێڕی و میلاكات و نوێنەری ژمێریاری بۆ كاروباری ژمێریاری، نوێنەركان دەبێت باجی تایبەتیان هەبێت بە نوسراو دارایی لێ ئاگادار بكەنەوە.
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان :
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.