Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 06:54

ئه‌و که‌سانه‌ى ئاڵای کوردستانیان له‌برۆکسڵ هێنایه‌ خوار رووبه‌رووی دادگا ده‌کرێنه‌وه‌

حكومه‌تى هه‌رێم سكاڵای له‌سه‌ریان تۆمار كرد
کوردستان TV
100%


دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، سكاڵا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار كرا كه‌له‌رۆژانى رابردوو هێرشیان كرده‌ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌برۆكسڵی پایته‌ختى به‌لژیكا

ئاژگه‌یی راشیگه‌یاند ،  دوای ڕووداوه‌كه‌ پۆلیس ده‌ستى به‌ڵێكۆڵینه‌وه‌ كرد و له‌ئێستادا راپۆرتى خۆی ئاماده‌كردووه‌و چه‌ندین  به‌ڵگه‌ى وێنه‌ و ڤیدیۆیی له‌ساتى هێرشكردنه‌ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاده‌ستى پۆلیس كراوه‌ 


 راشیگه‌یاند ،  به‌لژیكا وڵاتێكی خاوه‌ن یاسایه‌،  ئێمه‌ش په‌نامان بۆ یاسا بردووه‌ و لایه‌نه‌ یاسایی و ئه‌منییه‌كانمان له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگاداردامان كردنه‌وه‌ وخۆشیان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ 


ئاژگه‌یی راشیگه‌یاند ، ده‌ستبردن بۆ ئاڵای كوردستان هێڵی سووره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك ، ئه‌و رووداوه‌ گه‌لی كوردی نیگه‌ران كردووه‌ و ئاڵای كوردستان ئاڵای هه‌موو كوردێكه‌، شكۆی كوردستان و گه‌لی كورده‌ و خوێنی له‌پێناو رژاوه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.