Erbil 38°C دووشەممە 31 ئاب 13:42

نەبوونی حاڵەتی پێکەنین لە وێنە کۆنەکاندا بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه‌

خۆ ئامادەكردنێكی تەواویان هەبووە لە كاتی وێنەگرتندا
کوردستان TV
100%


تۆڕی هەواڵی CNN، بابەتێكی شیكاری لەسەر نەبوونی حاڵەتی پێكەنین لە وێنە كۆنەكاندا بڵاو كردووەتەوە، هەندێك هۆكاری دەستنیشان كردووە كە وایان كردووە لە كۆندا مرۆڤەكان بە رووخساری پێكەنیناوی دەرنەكەون.

راپۆرتەكە باسی لە 3 هۆكار كردووە كە مرۆڤەكان لە كۆندا بە روخسارێكی خەماوی دەربكەون، یەكەم هۆكار ئەوەیە پرۆسەی وێنەگرتن لە كۆندا كاتێكی زۆری خایاندووە، بۆیە مرۆڤەكان نەیانتوانیوە لەبەردەم كامێرادا ئەو هەموو كاتە بە روخساری پێكەنیناویەوە دەربكەون.

هۆكارێكی دیكە ئەوە بووە لە كۆندا زۆربەی مرۆڤەكان بۆچوونیان وا بووە كە دەرچوونی ددانەكان لە وێنەكاندا جوان نیە، بۆیە پێنەكەنیون .

دوایین هۆكاریش ئەوەیە لە كۆندا نرخی گرتنی وێنەكان گران بووە و مرۆڤەكان لە كۆندا زانیویانە لە ژیانیاندا هەر خاوەنی وێنەیەك یان دووان دەبن، بۆیە خۆ ئامادەكردنێكی تەواویان هەبووە لە كاتی وێنەگرتندا.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.