هەندێك كەس وازدەهێنن لە بەكارهێنانی بەرهەمی شیرەمەنیەكان بەهۆی ئەوەی بڕێك ماددەی كیمیایی و هۆرمۆناتی تێدایە، بەڵام بەپێی بۆچوونی زانایان وازهێنان لەخواردنی بەرهەمی شیرەمەنیەكان چەند مەترسیەكی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، ئەوانیش:
- شكان: بەپێی ووتەی پسپۆڕانی بەریتانیا ئەو كەسانەی وازدەهێنن لەبەكارهێنانی بەرهەمی شیرەمەنیەكان زیاتر ڕووبەڕووی شكانی پەلەكان دەبنەوە بەوهۆیەی تووشی كەمی ڤیتامین دی دەبن و ئەوەش رۆڵی هەیە لەپرۆسەی هەڵمژینی كالیسیۆم كە بەهۆكاری لاوازبوونی ئێسكەكان و نەخۆشیەكانی ئێسك و شكان دادەنرێت.
-لاوازبوونی بەرگری: بەكتریای ناو بەرهەمی شیرەمەنیەكان دەبێتە هۆی پتەوبوونی بەرگری لەش و لێپرسراوە لەچالاكی جووڵەی ئەندامەكانی ناوەوەی لەش، وازهێنان لەبەركارهێنانی بەرهەمی شیرەمەنیەكان بەتەواوی دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پرۆسەی بنیادنان و لەناوبردن لەجەستە و زیادبوونی كێش.
- خراپبوونی پێست: بەكارهێنانی بەرهەمی شیرەمەنیەكان دەبێتە هۆی پتەوبوونی توانای نوێبوونەوەی خانەكانی پێست و بەپێچەوانەوە ئەو كەسانەی بەرهەمە شیرەمەنیەكان ناخۆن پێستیان خراپ دەبێت و رووبەڕووی نەخۆشی دەبنەوە.
ئا: كارزان عەبدوڵا
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.