دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند بنكه‌ی سه‌ربازیی " ئه‌لئه‌سه‌د " له عێڕاق درێژه به ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌دات كه ئه‌م بنكه‌یه هیی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یه‌تیی، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی جموجۆڵه‌كانی حكومه‌تی ئێران.
ترامپ له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی بی ئێس " سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ئه‌م بنكه سه‌ربازییه وتی: ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ببێ به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمیی، ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان به‌كاربێنن، به‌مه ده‌زانین و هه‌ڵوێستی پێویستمان ده‌بێت.
شایه‌نی باسه كه ترامپ له سه‌ردانێكی ئه‌مدواییه‌ی خۆی بۆ عێڕاق له پشووی ساڵی نوێ‌دا سه‌ردانی ئه‌م بنكه سه‌ربازییه‌ی كردبوو، كه به‌ڕای شاره‌زایان ئه‌و سه‌ردانه گرنگی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌لئه‌سه‌د ده‌رده‌خات.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.