تائێستا بەتەواوەتی هۆكارەكانی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە نەزانراون، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی چەند هۆكارێكی یاریدەدەر هەیە بۆ دروستبوونی ئەم نەخۆشیە.
هۆكاری جۆری یەكەمی نەخۆشی شەكرە بریتیە لەهۆكاری بەرگریی و دژەتەن كەكاردەكاتە سەر خانە(بێتا) كانی پەنكریاس و تێكیان دەشكێنێت، لەگەڵ هەوكردنی ڤایرۆسی و تێكچوون لەسیستمی بەرگری لەش و هۆكاری بۆ ماوەیی.
ئەمانە هەندێك هۆكاری جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەیە:
- هۆكاری بۆماوەیی (بوونی نەخۆشی شەكرە لە مێژووی خێزاندا).
- هۆكارە ژینگەییەكان وەك جۆر و بڕی خۆراك و شێوازی كاركردن و كێشی لەش.
- تێپەڕبوونی تەمەن لەسەروو (45) ساڵیەوە.
- قەڵەوی و نەجووڵان و كەمی چالاكی ڕۆژانە.
- بەكارهێنانی هەندێ دەرمان بەتایبەت (كۆرتیزۆنەكان).
- هەندێك نەخۆشی كەلە پەنكریاسدا ڕوودەدات وەك (هەوكردنی پەنكریاس) .
- تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە لەئافرەتی دووگیان.
- بەرزی چەوری خوێن و بەرزە پەستانی خوێن.
ئا: سۆزان ئومێد
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.