به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4 ى 2 ى 2019 ، به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانى حكومی و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان له‌فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشوازی ته‌رمی میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان دەگاتەوە هەرێمی کوردستان
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى خۆی ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌قه‌زای شێخان به‌خاك ده‌سپێردرێت
میر ته‌حسین به‌گ ڕۆژی دووشەممه‌ى رابردوو 28 ى 1 ى 2019 ، لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میر تەحسین سەعید عەلی بەگ، لە ڕۆژی 15ی ئابی ساڵی 1933 لە ناوچەی باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لەدایک بووه.
لە هاوینی ساڵی 1944 کاتێك کە میر تەحسین بەگ تەمەنی نزیکەی 11 ساڵ بوو، بە هۆی کۆچی دواییی باوکییەوە، لە لایەن دایە گەورەیەوە بۆ پۆستی میری کوردانی ئێزدی بەربژێر کرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.