Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:31

ئه‌مریکا سێ هه‌زار و 750 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنوور کرد

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێگرتن له‌ كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ هاتنه‌ ناو ئه‌مریكا، سێ هه‌زار و 750 سه‌ربازی دیكه‌ ره‌وانه‌ی سنووری مه‌كسیك ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی گوته‌بێژی پنتاگۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ له‌سه‌ر سنوور ئه‌ركیان ده‌بێت.

پنتاگۆن باسی له‌وه‌ كردووە كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی پێشتر به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی یه‌كه‌ی پاراستنی سنوور و گومرک ره‌وانه‌ كرابوون، ژماره‌ی سه‌ربازانی ره‌وانه‌كراو بۆسه‌ر سنوور گه‌یشتبووه‌ چوار هه‌زار و 350 سه‌رباز.

ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ره‌وانه‌ كراون ده‌بنه‌ پشتیوانی بۆ یه‌كه‌ی پاراستنی سنوور و گومرک بۆ به‌رگرتن له‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتینه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ رێ و ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی مه‌كسیكه‌وه‌ بچنه‌ ناو ئه‌مریكاوه‌.

پاتریك شاناهان كه‌ به‌ وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌فته‌ی رابردوو له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو كه‌ ره‌نگه‌ هه‌زاران سه‌رباز ره‌وانه‌ی سنووری باشووری وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.

پنتاگۆن له‌ تشرینی دووه‌می 2018دا، پێنج هه‌زار و 900 سه‌ربازی له‌ سنووری مه‌كسیك جێگیركرد بۆ به‌رگرتن له‌ كاروانی كۆچبه‌رانی نایاسایی كه‌ له‌ ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی ده‌هاتن.

ئه‌و سه‌ربازانه‌ كه‌ ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یان له‌ 15ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ 31ی كانوونی دووه‌م درێژكرابووه‌وه‌ به‌شێكیان دواتر پاشه‌كشه‌یان پێكرا.

سه‌رچاوه‌ -  AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.