شه‌وی رابردوو له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و دووی خولی لالیگا یانه‌ی ریال بیتس له‌نێو یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی رووبه‌رووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بویه‌وه، یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی خاوه‌ن ماڵ به‌كۆتاهات،
گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن، له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر تا له‌خوله‌كی شه‌ست و پێنج ریال بیتس لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا و سێرخیۆ كانالیس سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و بیتسی كرده خاوه‌ن گۆلی یه‌كه‌م،
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید چاوی له‌گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌بوو، به‌ڵام ریال بیتس توانی یاریه‌كه به‌و گۆڵه به‌قازانجی خۆی بهكۆتابێنێت، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی ریال بیتس بووه سی و دوو خاڵ و هاته خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌چلو چوار خاڵ له‌خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.