نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی پێشوازی له ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزیدیانی كوردستان و جیهان له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و ئه‌نجوومه‌نی ڕوحانی ئێزیدیان ده‌كه‌ین، لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دواجار ماڵئاوایی له میر ته‌حسین به‌گ بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند، میر ته‌حسین به‌گ به‌هۆی كوردایه‌تی و دڵسۆزی بۆ كوردستان نه‌فی كرا و میر ته‌حسین به‌گ هانده‌ری ئێزیدیان بووه بۆ به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و عێراق.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند، ئێزیدیان به درێژایی مێژوو ئه‌ركی كوردستانیبوونیان به‌جێهێناوه و ئێزیدیاتی هه‌میشه پارێزه‌ری ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردهواری بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڤه‌ری شنگال ڕزگاركرا .
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند ، تا ئیستا 3342 کەسی ئێزدی لەوانەی کە ڕفێنراون لەدەستی داعشدان .
ئێمە شەنگالمان لەبیرنەکردووە و لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و وڵاتانی جیهان شەنگال ئاوەدان بکەینەوە.
راشیگه‌یاند داوا لەو کەسانە دەکەین کە شارەزای ئەو ناوچانەن کە بەدەست داعشەوەن هاوکاریمان بکەن بۆ ڕزگارکردنی ئێزدیان.
سەبارەت بە ڕۆڵی حکومەت لەم قۆناغەی ئێستادا تایبەت بە شەنگال و ئێزدیان، سەرۆکی حکومەتي هةريَمي كوردستان رِايطةياند ، ئێستا ئەرکمان ئەوەیە شەنگال ئاوەدان بکەینەوە و ڕفێنراوەکان ڕزگاربکەین.
جەختیشیکردەوە دەبێت شەنگال بدرێتەوە دەست ئێزدیان و ئەوان خۆیان ئیدارەیەکی دڵخوازی خۆیان لەو شارە پێکبهێنن.
میر ته‌حسین به‌گ ڕۆژی دووشەممهى رابردوو 28 ى 1 ى 2019 ، لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میر تەحسین سەعید عەلی بەگ، لە ڕۆژی 15ی ئابی ساڵی 1933 لە ناوچەی باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لەدایک بووه.
لە هاوینی ساڵی 1944 کاتێك کە میر تەحسین بەگ تەمەنی نزیکەی 11 ساڵ بوو، بە هۆی کۆچی دواییی باوکییەوە، لە لایەن دایە گەورەیەوە بۆ پۆستی میری کوردانی ئێزدی بەربژێر کرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.