شه‌وی رابردوو له‌ركابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست‌و پێنجی خولی ئینگلیزی ده‌مێنینه‌وه، یانه‌ی مانچسته‌ر ستی له‌سه‌ر یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانه‌ی ئه‌رسناڵی له‌نده‌نی كرد
یاریه‌كه به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی به‌كۆتاهات، له‌ده‌ستپێكی ئه‌و گێمه له‌خوله‌كی یه‌ك سێرگیۆ ئه‌گیۆرۆ تیپه‌كه‌ی ستیزنی له‌یاریه‌كه پێشخست، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌رسناڵ توانی له‌خوله‌كی یازده له‌رێی یاریزان لۆران كۆچیلینی گۆلی به‌رامبه‌ر بوون تۆمار بكاته‌وه، ئه‌و گێمه به‌گه‌رم و گوری به‌رده‌وامبوو تا خوله‌كێك به‌ر له‌كۆتایی ئه‌و گێمه سێرگیۆ ئه‌گیۆرۆ دووه‌م گۆلی خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد
گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتنی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی سێرگیۆ ئه‌گیۆرۆ توانی هاتریكی خۆی له‌یاریه‌كه تۆمار بكات و ستیزن بكاته خاوه‌ن سێی گۆڵ، به‌مجۆره یاریه‌كه تاكۆتایی به‌م ئه‌نجامه مایه‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی مانچسته‌ر ستی بووه په‌نجاو نۆ خاڵ و هاته‌وه خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی، هه‌رچی یانه‌ی ئه‌رسناڵه ئه‌وا به‌چلو حه‌وت خاڵ له‌خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.