ڕووداوێكی هاتووچۆ له به‌رامبه‌ر به‌شه ناوخۆیی شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدینی كوڕان له هه‌ولێر ڕویدا و به هۆیه‌وه ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو گیانی له‌ده‌ستدا.
فازل حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ڕیگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر به‌شه ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت ئۆتۆمبیلێكی جۆری جی ئیم سی ستیشن كه به خێراییه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕۆیشت خۆی كیشا بهئافرهتیكی به‌ته‌مه‌ن له‌كاتی په‌رینه‌وه‌ی له‌شه‌قامدا.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌هۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه و توند كێشانی به ئافره‌ته‌كه‌دا، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ئافره‌ته به‌ساڵاچووه گیانی له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه ڕایكرد ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌جێهیشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.