Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:34

تره‌مپ ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى بۆ ڤه‌نزوێلا به‌ یه‌کێک له‌بژارده‌کان هه‌ژمارده‌کات و روسیاش ناڕازییه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆرێ هه‌واڵى سى بى ئێس ڕایگه‌یاندووه‌، ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى بۆ ڤه‌نزوێلا یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كان، تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتى نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر داواى كردووه‌ چاوى پێى بكه‌وێت. 

دۆناڵد تره‌مپ له‌ دیدارێك له‌ به‌رنامه‌ى " ڕووبه‌ڕووى نه‌ته‌وه‌ " ئه‌و داوایه‌ى مادۆرۆى ره‌تكرده‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدابوو كه‌ پڕۆسه‌ى ڕه‌وانكردنى هێز بۆ ڤه‌نزوێلا له‌ داهاتوو به‌رچاو ده‌گیرێت.

وڵاتانى رۆژئاوا فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى پارتى سۆشیالیستى ڤه‌نزوێلا به‌هێز كردووه‌ تاوه‌كو ده‌ستبه‌رداى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بێت بۆ خۆان گوایدۆى ڕابه‌رى ئۆپۆزسیۆن كه‌ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا ڕاگه‌یاندووه‌، هاوكات رووسیاش كه‌ ئه‌ندامى ڕێكخراوى ئۆپێكه‌ هۆشدارى دا له‌ ده‌ستكارى وێرانكارى.

مادۆرۆ له‌ ئێستادا پشتیوانى چین و روسیا و توركیایه‌ و له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا داواى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد چاره‌سه‌ى كێشه‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى وڵاتى ڤه‌نزوێلا بكرێت و ده‌ستكارى له‌ كاروبارى ئه‌و وڵاته‌ نه‌كرێت، له‌هه‌مان كاتیشدا وڵاتانى ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ژماره‌یه‌ك وڵاتانى ئه‌مریكاى لاتین و وڵاتانى ئه‌وروپا لایه‌نگرى خۆیان بۆ خۆان گوایدۆى سه‌رۆكى ئۆپۆزسیۆن راگه‌یاندووه‌ و گوایدۆ به‌ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا داده‌نێن. 

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 15ی كانوونى دووه‌مى 2019، بارودۆخى وڵاتى ڤه‌نزوێلا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تێكچووه‌ و هه‌روه‌ها به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ قه‌یرانى داراییدایه‌ و ئۆپۆزیسیۆنیش دۆخى خراپى دارایى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى مادۆرۆ، هاووڵاتییان له‌ كاراكاسى پایته‌ختى ڤه‌نزوێلا و زۆربه‌ى شاره‌كانى كه‌ خۆپیشاندانیان كردووه‌ و یه‌ك رۆژ دواى خۆپیشاندانى هاووڵاتیان خۆان گوایدۆ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى وڵات ناساند و له‌ 23ى كانوونى دووه‌م ئه‌مریكا و وڵاتانى دیكه‌ به‌ خێرایى گوایدۆیان وه‌ك سه‌رۆكى وڵاتى ڤه‌نزوێلا ناساندووه‌ و پشتگیریان كردووه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.