وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و سوید و به‌ریتانیا و ئیسپانیا رایانگه‌یاندووه كه خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فه‌رمیی وڵاتی ڤه‌نزوێلا هه‌ژمار ده‌كه‌ن و داوای لێده‌كه‌ن ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی زووتر له واده بۆ ئه‌م وڵاته.
وڵاتانی ئه‌وڕوپیی پێشتر هه‌شت رۆژیان مۆڵهتدابوو به نیكۆلاس مادۆرۆ تا ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دووباره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، به‌ڵام ناوبراو ئه‌م داوایه‌ی ره‌تكردبووه‌وه.
له ئێستاشدا كه مۆڵه‌ته هه‌شت رۆژییه‌كه كۆتایی هاتووه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و سوید و فه‌ڕه‌نسا رایانگه‌یاندووه كه گوایدۆ وه ك سه‌رۆك كۆماری كاتیی ڤه‌نزوێلا به فه‌رمیی ده‌ناسن و دانی پێداده‌نێن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.