بهپێى بڕیارێك بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ی كوردستان ڕایدهگهێنێت ، ئهو قوتابیانهى گزی (قۆپیە) لەهەر وانەیەكدا بكات سفری بۆ دادەنرێت و ئەگەر لە خولی دووەم نمرەی بەرزیش بێنێت، ئەوا تەنیا 50 نمرەی بۆ دادەنرێت.
بەپێی بڕیاری ژمارە (٤٨٧)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە لە رۆژی 2ی 1 ى 2019 ڕایدهگهێنێت هەر قوتابیهك لە تاقیكردنەوەی نووسینەكی (20%)ەكە، گزی بكات سفری بۆ دادەنرێت.
لەبارەی گزیكردن لە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم و دووەم كە 60 نمرەی لەسەرە بۆ پۆلەكانی چوار تا 8ی بنەڕەتی و پۆلەكانی10 و 11ی ئامادەیی، پەروەردە ڕایدهگهێنێت قوتابی گزی لەهەر وانەیەكدا بكات، سفری لەو وانەیە بۆ دادەنرێت و راستەوخۆ تاقیكردنەوەكەی دەكەوێتە خولی دووەم ، تەنانەت ئەگەر بە تێكڕای نمرەی تاقیكردنەوەی وەرزێك و ھەڵسەنگاندنەكانیش دەربچێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.