له دیاربه‌كر ده‌ستبه‌سه‌ر ئینجیلێكدا گیرا كه به‌ئاڵتوون له‌سه‌ر پیسته نووسراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای دیاربه‌كر، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغچێتی و تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه، زانیاریان ده‌ستكه‌وتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سێ گومان‌لێكراو له شارۆچكه‌ی كایاپناری ناوه‌ندی شار، بۆ كڕیار گه‌ڕاون به مه‌به‌ستی فرۆشتنی ئه‌و په‌رتووكه ئایینیه كه به ئاڵتوون له‌سه‌ر پێسته نووسراوه‌ته‌وه و میژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار و 200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له دیاربه‌كر له چوار شوباتدا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆن كرا و گومانلێكراوان له میانی تاوانه‌كه‌دا كه هه‌وڵی فرۆشتنی ئه‌و په‌رتووكه ئایینیه‌یان ده‌دا ده‌ستگیركران.
له میانی پشكنینی گومانلیكراوان و شوێنكاره‌كانیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر ئینجیلێكدا كه به‌ئاڵتوون له‌سه‌ر پێسته‌یه‌ك نووسرابووه‌وه و له 17 په‌ڕه و 34 لاپه‌ڕه پێكهاتبوو.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه شه‌ش گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.