له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتیری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكومه‌تی هه‌رێم، چه‌ند لێژنه‌یه‌ك پێكهاتبوون بۆ تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنای حكومه‌ت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تی ڤیش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتیدا كاری ئه‌و لێژنانه ده‌خرێنه ڕوو و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.