ماڵپه‌رێكی هه‌واڵی سه‌نیگال ئاشكرایكردووه كه موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی لیبیا هێشتا زیندووه‌و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له چاد بینراوه كه نوێژی كردووه.
ماڵپه‌ری "ئهفریسیری" سه‌نیگالی ده‌ڵێت: راگه‌یاندنی رۆژئاوا سه‌باره‌ت به مردنی قه‌زافی درۆی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردووه، چونكه ئه‌و هه‌واڵه درۆیه بۆ ئه‌وه بووه كه لیبیا وێران بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕه‌كه جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه په‌یامنێرێكیان بینیویه‌تی قه‌زافی له‌یه‌كێك له‌گوندێكی دووره ده‌ست له وڵاتی چاد نوێژی كردووه‌و توانیویه‌تی وێنه‌ی بگرێت.
به‌ڵام دواتر هه‌واڵه‌كه به‌درۆ خراوه‌ته‌وه‌و روون بۆته‌وه كه ئه‌م وێنه‌یه‌ی ماڵپه‌ره‌كه دایناوه، وێنه‌ی ئێستای قه‌زافی له 2019 نییه ، به‌ڵكو وێنه‌كه له ساڵی 1991 دا لهبهنغازی گیراوه .
شایانی باسه موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆ ماوه‌ی ساڵ42 فه‌رمانڕه‌وایی لیبیای كرد، له‌ساڵی 1969گه‌یشته ده‌سه‌ڵات و له20ی ئۆكتۆبه‌ری له‌ساڵی 2011 له‌ده‌سه‌ڵات هێنرایه خواره‌وه‌و كوژرا.
سه‌رچاوه /سپۆتنیك
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.