ئه‌مڕۆ له پۆلێكی قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی شاری سلێمانی (باسان) له گه‌ڕه‌كی ئیبراھیم ئه‌حمه‌د له كاتی ده‌وامی قوتابیاندا ئاگر له پۆلێكی قوتابخانه‌كه‌دا كه‌وته‌وه و به‌و ھۆیه‌وه پۆله‌كه سووتا و زیانی ماددی زۆری به قوتابخانه‌كه گه‌یاند.
دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی سلێمانی تواندرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه جه‌مال مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژھه‌ڵاتی سلێمانی، گوتی: "ئاگره‌كه له پۆلی دووه‌می قوتابخانه‌كه و له كاتی پشوودا به ھۆی كه‌وتنی قوتابییه‌كان به‌سه‌ر سۆبایه‌كی نه‌وتی جۆری سولان و گڕگرتنی سۆباكهوه سه‌ری ھه‌ڵداوه، ئه‌و سۆبایانهش گره‌نتی نییه و به ئاسانی گڕ ده‌گرێت.
بینای قوتابخانه‌كه ژووره‌كانی كابینه‌یه و له لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه دروستكراوه، تیایدا نزیكه‌ی ھه‌زار قوتابی له قۆناغی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی تا شه‌شی بنه‌ڕه‌تی له دوو ده‌وامدا ده‌وام ده‌كه‌ن.
ئه‌و گوتی: ئاگره‌كه زیانی ماددی به كابینه‌كان گه‌یاندووه و به‌و ھۆیه‌وه پۆله‌كه و جانتای قوتابییه‌كان سووتاون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌ھه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه و ھیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ست به ده‌وامكردن له قوتابخانه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و جۆری سۆباكانی ناو پۆله‌كانیش ده‌گۆڕدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.