ڕۆژی سێشه‌ممه 5ـی 2ـی2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له شاندێكی حكوومه‌تی ئا‌ڵمانیا كرد كه پێكهاتبوو له سریل ناون باڵیۆزی ئا‌ڵمانیا له عێراق و باربارا وۆلف كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئا‌ڵمانیا له عێراق هێمای به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق و كوردستان دا و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌ڵمانیا له‌بواری یارمه‌تیی مرۆیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له عێراقدا كار ده‌كات، هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌دان به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی بۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌موو گه‌لی كورد له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جێگه‌ی ئومێدێكی زۆره.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێ كرا و هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه سه‌ر دووایین پێشهاته‌كان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و توندڕۆیی له‌سه‌ر ئاساییشی عێراق و ناوچه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سووریا و ئایینده‌ی كورد له‌و وڵاته ئاڵوگۆڕ كرا و سه‌رۆك بارزانی نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ ئایینده‌ی گه‌لی كورد له سووریا به شاندی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاند.
په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رۆك بارزانی وێڕای ئاماژه‌دان به‌و كه‌شه ئیجابییه‌ی كه له نێوان هه‌ردوولا هاتووه‌ته ئاراوه جه‌ختی له ڕێكاری سیاسی و ئاشتیانه و دیالۆگ كرده‌وه له چاره‌سه‌ركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.