به پێی نووسراوێكی فه‌رمی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیاردرا به هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك - هه‌ولێر ، كه‌ركوك - سلێمانی .
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/2/2019 به پێی ڕێككه‌وتنێكی تایبه‌تی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رواری 15/1/2019 سه‌رجه‌م خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك - هه‌ولێر ، كه‌ركوك – سلێمانی له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا هه‌ڵگیران.
شایه‌نی باسه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017وه حكومه‌تی عێراق چه‌ندان خاڵی گومرگی له نێوان ناوچه جێناكۆكه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دانابوو به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر ناڕه‌زاییان له دانی باج له‌و خاڵه گومرگیانه ده‌ربڕی و دوای چه‌ندان كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی باڵا له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/2/2019 به بڕیارێكی فه‌رمی خاڵه گومرگییه‌كان هه‌ڵگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.