وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتوون و بڕیاریانداوە لە 18ی ئەم مانگەدا کۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە یەک کاتدا ئەنجام بدرێت.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، مه‌حمود محه‌ممه‌د وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى پارتى دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان خسته‌ڕوو.
گوتى، به‌گشتیی له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتین و بڕیاره 18ى شوبات په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك كرا كه تا ئێستا شاره‌كه وه‌ك سه‌ربازگه ماوه‌ته‌وه و ده‌مانه‌وێ دۆخى شاره‌كه ئاسایی بكه‌ینه‌وه.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژ و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان پارتى و یه‌كێتى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجام دا و ڕاى گه‌یاند، دوو كه‌س ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو حزب یه‌ك بخرێت.
ڕوونیشى كرده‌وه كه یه‌كه‌م هه‌وڵ بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركووك ئه‌وه بووه كه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و واده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یش به‌هه‌مانشێوه 18ى شوبات دیار كراوه.
گوته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هێماى به‌وه كرد، پارتى هه‌وڵده‌دات سه‌ردانى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات و بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكیش ئێستا كه‌سێك دیار كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كاروباره‌كان راپه‌ڕێنێت.
مه‌حموود محه‌مه‌د دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخى كه‌ركووك ده‌كرێت و پارێزگارى كه‌ركووك به‌پێى ڕێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى داده‌نرێ. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته پێكهاته‌كانى كوردستانیش پۆستى به‌شى خۆیان پێبدرێت و جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی كوردستانیش بۆ پێكهاته‌كان ده‌بێت.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان مه‌حموود محه‌مه‌د گوتى، كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى بۆ نووسینه‌وه به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بوو، به‌ڵام ڕه‌نگه لایه‌نى تریش بێنه ناو گفتوگۆكانى حكوومه‌ت، بۆیه جارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كراوه و بڕیاریشه له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو پۆسته‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.