ڕۆژێك لەڕۆژان ڕەگی درەخت و چڵی دارەكان بەكاردێت وەك وزە بۆ ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێل، ئەمە ئومێدی توێژەرێكی سویدیە دوای پەرەپێدانی بەرهەمێكی گەڵای درەخت.
كرستیان هۆڵتیبێرگ ، زانای ئەندازیاری كیمیا لە زانكۆی " لۆند " پاشماوەی شلەی ڕەنگ ڕەشی لە گەڵاو چڵی دەرخت بەرهەم هاتووە بەكارهێناوە بۆ دروستكردنی پۆلـمێری ناسراوە بە لیجنین، دوای پاڵاوتن و پاككردنەوەی دەگۆردڕێت بۆ بەنزین.
كرستیان ئاشكرایدهكات ، ئهوان تەختەو دار بەكاردێنین دوای ئەوەی لە دروستكردنی كاغەز دەمێنێتەوە و لەگەڵ پاشماوەی درەخت ئەوەی وزەی كەمی تێدا تێكەڵاوی دەكەین ، وتیشی تایبەتمەندی بە سووتەمەنی زیندەوەر دەدات وەك میسانۆلە .
.
ئهم زانایه كارگەیەكی بچووكی تاقیكردنەوەی هەیە بەهیوایە ئەو وزەیەی لە پاشماوەی درەخت دەمێنێتەوەو لە دارستانەكاندایە بەهاتنی ساڵی (2021) سوودی لێوەربگیرێت ، مشتوومڕی زۆر لەسەر بەرهەمهێنانی میسانۆل هەبوو لەڕووی بەكارهێنانی ئەو كەرەستانەی بۆ بەرهەمی بەكاردێت .
تاكو ئێستا ئهم بهرههمهی رهگی درختهكان سودێكی كەمی بە شوفێرانی وڵاتی سوید گەیاندووە، بەڵام بەهیوایە شانبەشانی بەرهەمەكانی لەئێستادا لەپەڕەسەندندایە هاریكاربێت بۆ دەستهەڵگرتن لە بەكارهێنانی خەڵووزی بەردین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.