هێشتنه‌وه‌ی میز كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.
له دیارترین مه‌ترسییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
- زۆر هێشتنه‌وه‌ی میز زیان به بۆڕی میز و میزڵدان ده‌گه‌ێنێت و زۆر جار ده‌بێته هۆی بریندار بوون و دڕانی بۆڕی میز، كه ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی كات به نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، وه له زۆر كاتی تردا میزه‌كه له بۆڕی میزدا گیر ده‌بێت و به قه‌سته‌ره‌ی بۆڕی میز چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
- به‌رده‌وام هه‌ڵگرتنی میز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ماسولكه‌كانی حه‌وز.
- هه‌ڵگرتنی میز هۆكاره بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا و میكرۆب، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌وكردنی میزڵدان و گۆڕانی ڕه‌نگی میز، ئه‌مه‌ش به سه‌ردانی كردنی پزیشك و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
- یه‌كێكی دیكه له زیانه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی میز دروستبوونی به‌ردی گورچیله و هه‌وكردنیه‌تی، جگه له ئازارێكی زۆر كه ته‌نها لای پزیشك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌ندێك جار نه‌شته‌رگه‌ریش ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رچاوه/ زانیاری پزیشكی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.