لهقهزای چهمچهماڵ بڕی (٩) تۆن خواردن و خواردنەوەی بەسەرچوو کە لەماوەکانی رابردودا دەستی بەسەرداگیرابوو لەناوبرا
شاخەوان هادی، لێپسراوی هۆبەی چاودێری تەندروستی لە لێدوانی بۆ كوردستان تیڤى ڕایگهیاند : ئەو خۆراک و شمەکانە بەشێکی لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ و ناحییەی شۆڕش لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت لە هۆبەی چاودێری تەندروستی لە مەڵبەندی خۆپاراستنی چەمچەماڵ و مەڵبەندی تەندروستی شەهید سەید جەوهەر و ئاسایشی ئابوری و پۆلیس دەستی بەسەرداگیراوە بڕەکەی (٥) تۆنە بەهاوکاری شارەوانی چەمچەماڵ و کۆمپانیای شکار ژێر خۆڵ دەکرێت.
ووتیشی: بەشێکی تر لەو شمەکانە کە (٦٠٠) سێت خواردنەوەیە لەجۆری (ADAC) و بەروارەکەی نزیک بەسەرچوونە خاوەنی کۆگای (ئاکار) دەستخۆشی لێدەکەین ،بەمەبەستی لەناوبردنی رادەستی تیمەکانمانی کردوە.
شاخەوان راشیگەیاند: سزای داخستن و غەرامەی خاوەنی ئەو شوێنانە کراوە کە خۆراکی بەسەرچوو لە کۆگاکانیان هەبو و بەڵێنامەی دادنووسیان پێپڕکراوەتەوە ،داواشی لەهاوڵاتیان کرد هاوکاریان بن گومانیان لە هەر شمەکێک کرد لێژنەکانیان لێ ئاگادار بکەنەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.