لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى پێشمهرگهى ههرێمی كوردستان ڕایدهگهێنێت ، لەدیوانى وەزارەتدا سەربەست لەزگین بریكارى وەزارەتى پێشمەرگە پێشوازى لە (مارتن وار) كونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێر و (مات شورت) و (نایل نیكلس) رێكخەران لە باڵێوزخانەى گشتى بەریتانیا لە عێراق كرد.
راشیدهگهیهنن ، لە دیدارێكدا بریكارى وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسى ئەرك و رۆڵى بەریتانیاى كرد لە یارمەتیدان و مەشقپێكردنى هێزەكانى پێشمەرگە لە میانەى ئەو راهێنانە بەردەوامانەى كە لە رێگاى راهێنەرو راوێژكارە سەربازییەكانى هاوپەیمانانەوە ئەنجامى دەدەن.
بریكارى وەزارەت پڕۆسەى چاكسازى ناو وەزارەتى پێشمەرگەى بۆ كونسوڵى گشتى بەریتانیا روونكردەوەو ئاماژەى بەوە كرد ئەم پرۆسەیە چەندین هەنگاوى گرنگ و باشى بڕیوە.
وهزارهتى پێشمهرگهى ههرێمی كوردستان راشیدهگهیهنن لهدیدارهكهكهدا مارتن وار كونسوڵى گشتى بەریتانیا ستایشى رۆڵ و قارەمانێتى هێزى پێشمەرگەى كرد و سەرسامى خۆشى بە تواناو لێهاتوویى پێشمەرگە دەربڕى لە ئەنجامدانى مەشقى سەربازى مۆدێرن، هەروەها رایگەیاند: بەریتانیا زۆرجدییە لە یارمەتیدانى پێشمەرگەو هەماهەنگى و هاوكارییەكانیشى بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامى دەبێت.
لە كۆتایدا رایدهگهیهنن هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوكردنى پەیوەندیەكانى نێوانیان كردەوەو هیواشیان خواست لەقۆناغەكانى داهاتوودا ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوەچوونى زیاتر بەخۆوە ببینێت، هاوكات شاندى میوان سوپاسى بریكارى وەزارەتى پێشمەرگەیان كرد و خۆشحاڵى خۆشیان دەربڕى بەكاركردنیان لەگەڵ هێزەكانى پێشمەرگەى كوردستان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.