Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:56

ئه‌و خواردنانه‌ى هۆکارن بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشی غودە

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%

غودە ئەو ڕژێنەیە كە كەوتۆتە بەشی پێشەوەی ناوچەی مل و گرێیەكە لەشێوەی پەپولەدایەو زۆر بەڕوونی بەدیار ناكەوێت، لەمرۆڤدا كێشی نزیكەی 20 گرام دەبێت، ئەركی سەرەكی  ڕژاندنی هۆرمۆنە و دروستكردنی گرێیە لە ملدا.

لەوبارەیەوە دكتۆر واحید عوسمان حمە شەریف پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی بە سایتی" تەندروستی " ڕاگەیاند: هۆكارەكانی بۆماوەیی بە ڕێژەیەكی كەم كاریگەرییان لەدروست بوونی ئەم گرێیەدا هەیە، هەندێك جار جۆری خواردنی وەك ( تور، چەنەوەر، قەڕنابیت، كەلەرم ) هۆكارن لە دروست بوونی ئەم گرێیەدا، زۆرجاریش بەكارهێنانی دەرمان بەشێوەیەكی نادروست وادەكات ئەو غودەیە دروست بێت".

هەروەها ئەو پزیشكە پسپۆڕە لەبارەی چارەسەرەكانی ئەم نەخۆشییەوە ئەوەی خستەڕوو كە پێویستە ئەو كەسەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات و ڕەچاوی پشكنین و ئامۆژگارییەكانی پزشكەكەی بكات تاوەكو گرفتەكەی كەمتر ببێتەوە یاخود بەرەو چارەسەركردن بڕوات یان هەندێكجار بۆ بنەبڕكردنی ئەم كێشەیە پێویستە نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت یان دەرمانی تایبەت بەكاربهێنرێت.

هاوكات دكتۆر واحید لەبارەی جۆرەكانی ئەم غودەیەوە ئاماژەی بەوەشكرد كە چوار جۆری سەرەكی هەیەو دیارترینیشیان غودەی ( سام و شێرپەنجە ) یە، ئەویش لە ئەنجامی سەردانكردنی پزیشك و پشكنینە پزیشكییەكانەوە دەردەكەوێت كە ئەو كەسە چ جۆرێكیانی تووش بووە.

ئەو پزیشكە ئەوەشی وت:"غودەی سام بە یەكێك لەو جۆرە بەر بڵاوانە دادەنرێت كە زۆربەی مرۆڤەكان لە ئێستادا تووشی دەبن و بەمەبەستی لابردن و بنەبڕكردنی سەردانی پزیشك دەكەن، بۆ ئەوەش سۆنار یان پشكنینی تاقیگەییان بۆدەكرێت و پێش ئەنجامدانی كاری نەشتەرگەریش دەبێت نەخۆش ڕەچاوی ئەو دەرمانانەبێت كە پزیشك بۆ ڕێكخستنی چەوری و هۆرمۆناتی لەشی دایدەنێت و دوای بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەش نەشتەرگەرییەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت و  ڕزگار دەكرێت لەو نەخۆشییە.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.