Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 03:35

میسال ئالووسی: گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستان به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی ده‌که‌ن

نه‌كه‌وته‌ ژێر كارتێكردن و كۆنتڕۆڵی هیچ لایه‌نێكه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

گه‌وره‌ سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراق رایده‌گه‌ێنێ،  "بۆ رازیكردنی سه‌رووی خۆیان، لایه‌نه‌ گرێدراوه‌كان به‌ ده‌ره‌وه‌، چ وه‌ك شیعه‌كان یان به‌شێكی كورده‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانی سوننه‌، كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ریی وڵاته‌ ئیقلیمییه‌كان و دژایه‌تیی ریفراندۆم و مافی گه‌لی كوردیان كرد، ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی نه‌كه‌وته‌ ژێر كارتێكردن و كۆنتڕۆڵی هیچ لایه‌نێكه‌وه‌".

میسال ئالووسی، كه‌ سه‌رۆكی پارتی ئوممه‌ی عێراقییه‌، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بۆ رازیكردنی سه‌رووی خۆیان، لایه‌نه‌ گرێدراوه‌كان به‌ ده‌ره‌وه‌، چ وه‌ك شیعه‌كان یان به‌شێكی كورده‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانی سوننه‌، كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ریی وڵاته‌ ئیقلیمییه‌كان و دژایه‌تیی ریفراندۆم و مافی گه‌لی كوردیان كرد، ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی نه‌كه‌وته‌ ژێر كارتێكردن و كۆنتڕۆڵی هیچ لایه‌نێكه‌وه‌".

ئالووسی ئه‌وه‌یشی بیر هێنایه‌وه‌، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌ ئاستێكی باشدان و به‌ره‌و باشتریش ده‌چن، بێگومان كه‌سایه‌تی و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌و نێوه‌نده‌دا جێی بایه‌خ و پێزانینه‌.

له‌ ئێستادا گه‌وره‌كاربه‌ده‌ستی چه‌ندین وڵات سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، له‌و باره‌یشه‌وه‌ ئالووسی گوتی: "ئه‌مه‌ شتێكی غه‌ریب نییه‌، پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ ڕووی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌رز و گرینگه‌، بۆیه‌ گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستان به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.