Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 18:34

په‌یکه‌ره‌کانی ناو شاری رواندز

ژینگه‌ پارێزو خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی شاره‌
کوردستان TV
100%

ن/ مه‌غدید حاجی

له‌ پایته‌ختی میرنشینی سۆران (رواندز) ، هه‌ر له‌ كاولۆكان تاكو ده‌گه‌یته‌ی سه‌رووی گه‌رده‌گه‌رد، ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری ناوداران و خۆشه‌ویستانی شار دانراوه‌، هه‌ر له‌ ئه‌ندازیار هامڵتۆن بگره‌ تاكو حوسێن حوزنی موكریانی و ڕه‌مزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دواتر میر محه‌مه‌د (میری كۆره‌) وتاكو ده‌گه‌یته‌ سه‌رووی گه‌رده‌ گه‌رد، تازه‌ په‌یكه‌رێك دانراوه‌، سه‌رنجت ڕاده‌كێشیت، ئه‌ویش په‌یكه‌ری (وه‌رداش) ه‌ .

ktv

ئه‌مه‌یان په‌یكه‌ری (وه‌رداش)   نه‌ ئه‌ندازیاره‌و نه‌ مێژوو نووسه‌و نه‌ پێشمه‌رگه‌و نه‌ میر، به‌ڵكو مرۆڤێكی ته‌مه‌ن شه‌ست و پێنج ساڵه‌ باری ده‌روونی ته‌واو نییه‌، به‌ڵام ژینگه‌ پارێزو خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی شاره‌، هونه‌رمه‌نده‌كانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ڕواندزیش كارێكی باشیان كردووه‌و به‌ جوڕئه‌ته‌وه‌ نه‌ریتێكی باویان شكاندووه‌و په‌یكه‌ریان بۆ مرۆڤێكی ساكار دروستكردووه‌ كه‌ خه‌ڵكانێك به‌ (شێت) ناوی ده‌به‌ن

ktv

به‌ڵام وه‌رداش ژینگه‌ی شار ده‌پارێزێت و به‌ خۆی و گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی ڕۆژانه‌ ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری شار ده‌كات وخه‌ڵكیش خۆشیان ده‌وێت، منیش كه‌ له‌ سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی شار دیتم چه‌ند هه‌وڵمدا ئاماده‌ نه‌بوو وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ل بگرم، گوتی وێنه‌م بۆ چییه‌ لێم دوور كه‌وته‌وه‌، منیش بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆی وێنه‌م نه‌گرت. هه‌ر ئاوه‌دان بێت رواندز به‌ هه‌موو دیارده‌و وێنه‌ جوانه‌كانی.

ktv

ktv

ktv

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.