تیمێكی پزیشكی میسری توانیان 20 جونه‌یهی كانزایی له گه‌ده‌یی منداڵێك له پارێزگای "ده‌قهه‌لییه"ی باكووری قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌ربهێنن.
پێگه‌ی "مهسراوی" له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: "منداڵه‌كه تووشی حاڵه‌تی دواكه‌وتنی هۆش و بیر بووه و، 20 جونه‌یهی كانزایی قوتداوه".
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی زیاد كرد، منداڵه‌كه تووشی ئاوساونی توندی گه‌ده بوویه‌وه و، پاشان گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
پزیشكان و خانه‌واده‌ی منداڵه‌كه تووشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ تووشی حاڵه‌تی دواكه‌وتنی هۆش و بیر بووه‌ته‌وه.
پشكنینه‌كانی تیشك ده‌ریانخست، 20 دروای كانزایی له گه‌ده‌ی ئه‌و منداڵه هه‌یه، پاشان له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووكه‌وه هه‌موو دراوه‌كان ده‌رهێنران.
پزیشكی چارهسهكهر له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی "مهسراوی" گوتی: باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه جێگیره و، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره تووشی حاڵه‌تێكی له‌مجۆره ببینه‌وه كه منداڵێك له‌و ته‌مه‌نه ئه‌و ژماره دراوه‌ی قوتدابێت.
سه‌رچاوه/ رێگا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.