بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كانیان پارێزگای سلێمانییه ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانن بڕی سزای سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كانیان له جۆره‌كانی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگر و كرێ و بیناسازی و كشتوكاڵ و ماتۆڕسكیل بزانن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شێك به ناوی (دۆزینه‌وه‌ی سه‌رپێچی سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت) له ئه‌ركی چوونی شۆفێرانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك خاوه‌ن ئۆتۆمبیل یا ماتۆڕسكیل ده‌توانێت له ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی خۆیه‌وه بزانێت سه‌رپێچی سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی چه‌نده به هه‌ڵبژاردنی جۆری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و ژماره‌ی ئۆتۆمبیل و ژماره‌ی كارتی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبیل.
http://www.sultraffic.com/m/Serpechi
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.