ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 6ى شوباتى 2019، باڵه‌خانه‌یه‌كى 8 نهۆمی له شارى ئیستانبوڵى توركیا ڕووخا و به‌هۆى ڕووخانى باڵه‌خانه‌كه‌ش 3 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
عه‌لى یارلیكایا پاریزگارى شارى ئیستابوڵ به ڕۆژنامه‌نووسانى رایگه‌یاند: تیمه‌كانى فریاكه‌وتن له دره‌نگانى شه‌و كار ده‌كه‌ن بۆ ڕزگار كردنى قوربانییه‌كان و تا ئێستا 12 كه‌سیان له ژێر خاشاك و خۆل ده‌رهێناوه و بریندارن و 3 له برینداره‌كانیش له ره‌وشێكى خراپدان.
رووداوه‌كه له به‌شى ئاسیاى شارى ئیستانبوڵ له ناوچه‌ى ئاركال روویداوه و تا ئێستا نه‌زانراوه چه‌ند كه‌س گیریان خواردووه له نێو پاشماوه‌ى ڕوخانى باڵه‌خانه‌كه.
جێى ئاماژه‌یه 43 كه‌س له باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كه ده‌ژیان كه له 8 نهۆم بونیات نراوه‌و له 14 ئه‌پارتمان پێكهاتبوو، تا ئێستا هۆكارى ڕووخانى باڵه‌خانه‌كه نادیاره و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام حكومه‌ت گوتى سێ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه به نایاسایى بنیات نراوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.