د‌یڤید مالباس ته‌مه‌نی شه‌ست دوو ساڵ، یه‌كێكه له گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و پێشتر ڕه‌خنه‌ی زۆری له سیاسه‌ته‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی گرتووه، بۆ بوون به سه‌رۆكی بانكه‌كه‌ش ده‌بێت ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی بانكه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت ، به تایبه‌ت نوێنه‌رانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره سیاسه‌ته‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی دابڕێژنه‌وه.
تره‌مپ له‌باره‌ی د‌یڤید مالباسهوه ده‌ڵێت ئه‌و پیاوێكی جیاوازه و كه‌سێكی گونجاوه بۆ ئه‌و پۆسته پێشتر ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشال تایمزی به‌ریتانی، ناوی نیكی هایلی باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئیڤانكای كچی تره‌مپی وه‌ك دوو به‌هێزترین كاندید دیاری كردبوو، تا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاندیدیان بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.