شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کرد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئێمە وەکو نوێنەری میللەتی کوردین لە بەغدا لە هەوڵداین پەیوەندییەکی باش لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دروستبکەین.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى د.به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه پێشوازیان لێكرا و دواتریش هه‌مان شاند سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیان كرد.
د.به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژى ره‌سمى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیان خسته‌ڕوو.
د.به‌شیر حه‌داد له‌كۆنگره رۆژنامه‌ونییه‌كه‌دا گوتى: دوو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌یه له سه‌ردانى لایه‌نه‌كان، ئه‌وانیش، درووستكردنى په‌یوه‌ندییه له نێوان لایه‌نه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئاگامان له‌یه‌كتر بێت.
گوتیشى: ئامانجى دووه‌ممان گه‌یاندنى ئه‌و په‌یامه‌یه، كه یه‌كڕیزى و نزیكبوونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بێت چونكه تا لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌یه‌كتر نزیكببنه‌وه پێگه‌ى كورد له به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات.
ناوبراو راشیگه‌یاند: له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه پشتیوانى جدى له‌و په‌یامه‌مان كراوه.
بەشیر حەداد، گوتیشی: پێویستە ئێمە لە بەغدا لە بیرکردنەوەی و تێڕوانین و سیاسەتی لایەنە کوردستانییەکان تێبگەین تاوەکو ئێمە لە بەغدا تووشی خەجاڵەتی نەبین، لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش پێویستیان بەوە هەیە بزانن لەناو پەرلەمانی عێراق چ دەگوزەرێت و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان چۆن بیر دەکەنەوە و پەیوەندییان لەگەڵ ئێمە چۆنە، بۆ ئەوەی ئەوانیش لێرە سیاسەتی خۆیان و پەیوەندییان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بەو شێوەیە دابڕێژنەوە.
له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌عدى پیره رایگه‌یاند، پێویسته فراكسیۆنه كوردییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندى به‌هێزیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌رچى زیاتره داكۆكى له ماف و پشكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.