Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:23

ساندرا بە هه‌ردوو زمانی کوردی و ئیسپانی گۆرانییه‌ک ده‌چرێ

باس لە خۆشەویستی کوڕێکی جوان دەکات بۆ نێو سەما
کوردستان TV
100%


کچە ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (ساندرا ئەلساندرا)، نوێترین بەرھەمی گۆرانی خۆی بە ناونیشانی (chaco)، کە بە دوو زمانی جیاواز چڕیوویەتی بڵاوی دەکاتەوە.

بەڕێوبەری کارە هونەرییەکانی  ئه‌م ھونەرمەنده‌ "  ڕەوەند جەواد" ئاشكرایده‌كات ، ساندرای گۆرانیبێژ ماوەی حەفتەیەکە کاری یەکەم گۆرانی خۆی بەناوی (chaco)، کە بەشێکی بە زمانی ئیسپانیە ئەویتر بە کوردی كۆتایی پێهێناوه‌ .

ره‌وه‌ند وتیشی ، ئه‌م گۆرانییه‌ تازه‌ی ساندرا ئاوازەکەی وەرگیراوە و کاری مایسترینگ و ڕیکۆردی لە لایەن ستۆدیۆ (ڕێناس کورداخ) لە وڵاتی تورکیا تۆمار کراوە، هەر لە تورکیاش کلیپ کراوە.

ناوەڕۆکی ناوه‌رۆكی گۆرانییه‌كه‌  باس لە خۆشەویستی کوڕێکی جوان دەکات بۆ نێو سەما، بڕیاریشە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی رۆژی ڤالانتاین، کە بە ڕۆژی خۆشەویستی ناسراوه‌ ، گۆرانییه‌كه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ، ساندرا ئەلساندرا ھاوکات ئامادەکاری بۆ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی ده‌كات ، کە دەبێتە دووەم بەرھەمی ئەو ھونەرمەندە .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.