بێگومان زۆربه‌مان ده‌زانین جگارة كێشان زیانی یه‌كجار زۆره بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ واز هێنانیش له جگاره كێشان كارێكی ئاسان نیه بریارێكی زۆر زه‌حمه‌ت به‌ڵام سوودێكی یه‌كجار زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
كاتێ ئامۆژگاری زۆرێك له پسپۆرانی ته‌ندروستی بۆ وازهێنان له جگاره‌كێشان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن شێوازی باوه‌ڕپێهێنان په‌یره‌و ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك شێوارزی ترساندن دكتۆران ده‌ڵێن:له‌و كاته‌ی واز له جگاركێشان ده‌هێنیت راسته‌وخۆ جه‌سته‌ت گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت به‌ره‌و باش بوون ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر وازهێنانهكهت تێپه‌ڕی راسته‌وخۆ به خووله‌ك،به سعات ،به ساڵ، هه‌موو جه‌سته‌و گیانت كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر داده‌ێت به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
- دوایی (20) خووله‌ك له واز هێنان له جگاركێشان: لێدانی خورپه‌ی دڵت سروشتی ده‌بێته‌وه به‌هۆی كه‌م بونه‌وه‌ی رێژه‌ی نیكۆتین چونكه نیكۆتین ده‌ماره‌كانی خوێن ته‌سك ده‌كاته‌وه .
- دوای دوو كاتژمێر له واز هێنان له جگه‌ركێشان: ده‌ست و پێیه‌كانت گه‌رم ده‌بێت و پاڵپه‌ستۆی خوێنت رێك ده‌بێت ،چونكه خوێن به ئاسانی له رێره‌وه‌كانی ده‌ڕوات كه پێشتر به زحمه‌ت هاموو شۆی ده‌كرد.
- دوای تێپه‌ر بوونی 12 كاتژمێر له وازهێنان له جگاره‌كێشان: ئۆكسجین له ناو خوێن به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات به‌هۆی كه‌م بوونی رێژه‌ی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن چونكه ،له كاتی جگاره‌كێشان جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌مژێت وه‌كو گازی ژهراوی وایه و شوێنی ئۆكسجین ده‌گه‌رێته‌وه.
- دوای تێپه‌ر بوونی رۆژێك له وازهێنان له جگاره‌كێشان: مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌م ده‌بێته‌وه چونكه لێدانی خوپهی دڵ وپاڵپهستۆی خوێن و رێژه‌ی ئۆكسجین رێك ده‌خرێت.
- دوای تێپه‌ر بوونی 2 رۆژ له وازهێنان له جگاره‌كێشان: هه‌ستی بۆن كردن زۆر به‌هێز ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك سوود و چێژ له خواردن وه‌رده‌گریت، چونكه جگاركێشان كاریگه‌ری له سه‌رهه‌ردوو هه‌ستیاری چێژ و بۆن كردنه هه‌یه.
- دوای تێپه‌ر بوونی 3 رۆژی له وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان:جه‌سته‌ی مرۆڤ به ته‌واوای به ماده‌ی نیكۆتین پاك ده‌بێته‌وه.
دوای تێپه‌ر بوونی مانگێك له وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان: ههردووسییهكانت پاك ده‌بێته‌وه‌و گه‌وره ده‌بێت، زۆر به‌ئاسانی هه‌ناسه وه‌رده‌گریت و هه‌ناسه ده‌دیته‌وه
- دوای تێپه‌ر بوونی 6 مانگێك له وازهێنان له جگاره‌كێشان: دووردهكهویتهوه له تووش بوون به نه‌خۆشی سییه‌كان به‌هۆی باش بوونی سییه‌كان و ده‌ركردنی هه‌موو شتهنامۆییهكان له ناو سییه‌كان.
- دوای تێپه‌ر بوونی ساڵێك له وازهێنان له جگاره‌كێشان: دووركه‌وتنه‌وه له تووش بوونی له‌نه‌خۆشی خوێن به‌ربوون به رێژه‌ی %50 .
- دوای تێپه‌ر بوونی 10 ساڵ له وازهێنان له جگاره‌كێشان: به رێژه‌ی%50 دوودهكهویتهوه له تووش بوون به نرخۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌و كاته‌دا جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌موو شانه‌كانی سییه‌كان چاك ده‌كاته‌وه كه جگه‌ره پیسی كردبوون .
- دوای تێپه‌ر بوونی 20 ساڵ له وازهێنان له جگاره‌كێشان: باری ته‌ندروستیت وه‌كو هه‌ركه‌سێك ده‌بێت كه جگه‌ره‌ی نه‌كێشاوه، واته دوای 20 ساڵ ئینجا جه‌سته‌ت به ته‌واوی له ماده‌ی جگاره كێشان پاك ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه/ سكای نیوز
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.