بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای راگه‌یاند.
بەپێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8-2-2019 لە سنووری ھەولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی باران له كات و شوێنی جیا جیای پارێزگا، وه له ناوچه شاخاوییه‌كان كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت به‌هۆی به‌فرو بارانی زیاتر.
لە سلێمانی و دھۆک ئاسمان هه‌ور ده‌بێت ئەگەری باران و بەفر بارینیش ھەیە و لە سنووری کەرکووکیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بارانی پچڕ پچڕ ھەیە.

هەر بەپێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌ممه 9-2-2019 لە ھەولێر ئەگەری باران بارین ھەیە و لە سلێمانی و دھۆک ئەگەری بەفر بارین ھەیە، ھاوکات لە کەرکووک ئاسمان ھەور دەبێت و ئەگەری پچڕ پچڕی باران ھەیە.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.