Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:34

سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی خاشوقچی، گوشاری زۆر قورس که‌وتووه‌ته‌ سه‌ر بن سه‌لمان

بن سه‌لمان لای " توركی ئه‌لده‌خیل " ئه‌مه‌ی دركاندووه‌ و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌م گفتوگۆیه‌ی نێوان ئه‌وانیان تۆمار كردووه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی " نیویۆرك تایمز " رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ساڵێك به‌ر له‌ كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی رۆژنامه‌نووسی سعوودیی، محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه‌ به‌ راوێژكارێكی باڵای خۆی وتووه‌ به‌ یه‌ك فیشه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی خاشوقچیی ده‌هێنێت.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ بن سه‌لمان لای " توركی ئه‌لده‌خیل " ئه‌م وته‌یه‌ی دركاندووه‌ و  ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌م گفتوگۆیه‌ی نێوان ئه‌وانیان تۆمار كردووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمزدا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ رۆژی 10 تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا 120 رۆژیان مۆڵه‌ت دابوو به‌ دۆناڵد ترامپ تا به‌ فه‌رمیی به‌رپرسانی سه‌ره‌كیی كوژرانی خاشوقچیی بناسێنێت و ئه‌م مۆڵه‌ته‌یش رۆژی هه‌ینی 8ـی شوباتی ئه‌مساڵ واته‌ی رۆژی رابردوو كۆتایی هاتووه‌.

هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ نوێنه‌رانی هه‌ردوو حزبی كۆماریخواز و دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ بڕیارێكیان ئاماده‌ كردووه‌ تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ سزای نوێ بخه‌نه‌ سه‌ر سعوودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها تیرۆری جه‌مال خاشوقچیی.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.