سه‌رۆك ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی باشووری ئه‌مریكا كه به‌رپرسیارێتیی به‌رگریی له وڵاته‌كه‌ی هه‌یه له ناوه‌ڕاست و باشووری كیشوه‌ری ئه‌مریكادا، ده‌ڵێت چالاكییه‌كانی ئێران وه‌ك یه‌كێك له وڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی پشتیوانی تیرۆریسم، له به‌شه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری كیشوه‌ری ئه‌مریكا بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی.
ئادمیڕاڵ كرێگ فاڵه‌ر له وتارێكدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا وتیی: كۆماری ئیسلامیی ئێران بازنه‌ی پشتیوانییه‌كانی خۆی له تیرۆریسم گه‌یاندووه‌ته نیوه‌ی رۆژئاوایی گۆی زه‌ویی و له به‌شه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری كیشوه‌ری ئه‌مریكا پشتیوانیی له تیرۆریستان ده‌كات.
له راپۆرتێكیشدا كه ئادمیڕاڵ فاڵه‌ر خستووه‌یه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سینات، ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌شی باشووری ئه‌م كیشوه‌ره كراوه، كه وڵاتانی رووسیا و چین و ئێران و كوبا و نیكاراگوا و ڤه‌نزوێلا له لیستی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا ناویان هاتووه.
سه‌رۆك ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی باشووریی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر پێگه‌ی خۆی له ئه‌مریكای لاتین لاواز كردبوو، به‌ڵام وا دووباره خه‌ریكه چالاكییه‌كانی زیاتر ده‌كات و له رێگه‌ی دنه‌دانی هاوڵاتییانی ئه‌مریكای باشوور له كه‌ناڵه ئیسپانیی زمانه‌كانه‌وه ده‌ستی به چالاكیی زیاتر كردووه و یه‌كێك له باڵه‌كانیشی كه حزبوڵڵای لوبنانه له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.